بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، د.فواد حسه‌ین وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كان له‌سه‌یرانگاى په‌ره‌خ به‌م شێوه‌یه‌بوه، توركیا موشه‌كێكى ئاراسته‌ى سه‌یرانگاكه كردوه‌و خه‌لكه‌كه كۆبونه‌ته‌وه دواى نیوكاتژمێر سێ موشه‌كى به‌ئاراسته‌ى سه‌یرانگاكه ته‌قاندوه‌و تیمێكى شاره‌زاى سه‌ربازى پارچه‌كانى موشه‌كه‌كه‌یان بردۆته تاقیگه‌كان و ئێستا ژماره‌ى موشه‌كه‌كان و ئه‌و شوێنه‌ى لێى ئاراسته‌كراوه‌و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كه‌ى لاى به‌رپرسانى سه‌ربازیه‌و ئاگادارن له چ ناوچه‌یه‌كیشه‌وه ئاراسته‌كراوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، توركیا زۆرجار ده‌ڵێت"ده‌توانن ئامانجه‌كه‌یان ئه‌گه‌ر له ئه‌شكه‌وته‌كانیش بێت دیارى بكه‌ن به‌ڵام 100 ئۆتۆمبێل و 600هاووڵاتى بۆنه‌بینى؟
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق باس له‌وه‌ش ده‌كات، عێراق سوریا نیه‌و نابێته سوریا بۆتوركیا، پێویسته توركیا ئه‌وه‌ش بزانێت عێراق ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆش كێشه‌ى هه‌بێت پشتیوانیه‌كى زۆرى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌و عێراق نابێته‌وه عێراقى پێش رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو بۆ توركیا.
رۆژى چوارشه‌مه‌ى رابردوو توركیا بۆردومانى سه‌یرانگاى په‌ره‌خى كرد‌و 9هاووڵاتى شه‌هیدو 31 هاووڵاتى برینداربوون
Your Comment